شوێنێك بۆ نوێژكردن و بانگدان به 65 زمان
فڕۆكه‌خانه‌ی شتوتگارت ده‌رفه‌تی نوێژكردن بۆ گه‌شتیارانی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان دهڕهخسینێ
K24 - هه‌ولێر:
ئێستا گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، ده‌توانن ده‌روونیان ئارامبكهنهوهو بچنه شوێنێكی تایبه‌ت بۆ نوێژكردن، پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی فڕینی فڕۆكه‌كه‌یان بێت.
له تێرمیناڵی 3 ی فڕۆكه‌خانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا، 300 جۆر بانگ و سرووتی ئایینی تایبه‌ت به 65 زمانی جیاواز له‌شوینێكی تایبه‌تدا بۆ گه‌شتیارن هه‌یه.
ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵمانی " ئۆلیڤه‌ر شتۆرم" دیزاینكراوهو ژماره‌یه‌ك دوعای خواحافیزیی جیاوازیشی تێدا به‌رده‌سته، به تایبه‌تی بۆ ئایینه‌كانی مه‌سیحی و یه‌هوودی و ئیسلام و هیندۆسی و ئاینه‌كانی دیكه‌ش.
گوته‌بێژێك به ناوی فڕۆكه‌خانه‌كه رایگه‌یاندووه" ئه‌و شوێنه‌ی بۆ نوێژكردن له ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا دانراوه، شتۆرم له ساڵی 2008 وه دیزاینی كردووه‌و رۆژی پێنج شه‌ممه 4/5/2017 له‌و شوێنه‌دا دانراوه‌و خراوه‌ته خزمه‌تی گه‌شتیارانه‌وه.