كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لە راپۆرتی كەشناسیدا ھاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەور دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە باران بارین لە كاتەكانی ئێوارە بەشێوەی جیاواز لەناوچەكانی كوردستان دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی شەودا.
