مێسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ره‌ت كردۆته‌وه
رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی ئاشكرای كردووه كه مێسی ئۆفه‌ری یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاندنی ئیسپانیا بۆچوونی جیاوازتری هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه مێسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، له كاتێكدا كارگێرانی یانه‌كه‌ی ئۆفه‌رێكیان به به‌های (30 تا 35) ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام مێسی هه‌ر زوو ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه به‌و نرخه رازی نابێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه رۆژی هه‌ینی كارگێرانی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مێسی كۆبوونه‌ته‌وه كه باوكیه‌تی و هه‌نگاوی زۆر نراوه به ئاراسته‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی و مانه‌وه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا.
مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له یانه‌ی بارسێلۆنا یاری ده‌كات، 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسا بردۆته‌وه و 5 جارش بۆته باشترین یاریزانی جیهان و له كۆتایی وه‌رزی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.