ریال مه‌درید 9 كاتژمێری بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره له‌پێشه
له‌م 9 كاتژمێره یان به‌ده‌ستی به‌تاڵ لێ ده‌ردچێت یان مێژوو تۆمار ده‌كات
ریال مه‌درید له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی 2016 ـ 2017 نزیك بۆته‌وه، ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناسناوهكهشی له‌پێشه، له‌م وه‌رزه ته‌نیا 9 كاتژمێر یاریكردنی له‌به‌رده‌مه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت، مێژووییه‌كی گه‌وره تۆمار ده‌كات.
ریال مه‌درید یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی به بردنه‌وه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌ر له یاریی گه‌ڕانه‌وه و فایناڵیش سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 59 ساڵ دووجار له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێـته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
له لالیگای ئیسپانیا ریال مه‌درید 360 خولهك یاریكردنی له‌به‌رده‌مه كاتێك به‌رامبه‌ر 4 یانه یاری ده‌كات (گرنادا، سێڤییا، ماله‌گا و سێلتا ڤیگۆ)، ئه‌گه‌ر له هه‌ر چوار یارییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی بارسێلۆنا بۆ (33)ـه‌مین جار ده‌بێته پاڵه‌وانی لالیگا.