ناسا به وێنه‌يه‌كى نوێى مه‌ريخ جيهانى سه‌رسامكرد
ئه‌و وێنه‌يه له لايه‌ن گاليسكه‌ى مارس ريكونيسانس ئوربيتر گيراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مريكا، ناسراو به ناسا وێنه‌يه‌كى نوێى رووى هه‌ساره‌ى مهريخى بڵاوكرده‌وه، كه روونى و سه‌رنجڕاكێشى وێنه‌كه مليۆنان كه‌سى له جيهاندا سهرسامكردووه.
ئه‌و وێنه‌يه له لايه‌ن گاليسكه‌ى مارس ريكونيسانس ئوربيتر گيراوه, كه بۆ دۆزينه‌وه زانستييه‌كان ره‌وانه‌ى مه‌ريخ كراوه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هاوشێوه‌ى خوانێك له بياباندا دێته به‌رچاو، ئه‌و شوێنه‌ش نزيكه له ناوچه‌ى نوكتيس لابيرينثوس، كه گومانده‌كرێت، ده‌رياچه‌يه‌كى ئاو بێت له‌سه‌ر رووى مه‌ريخ.
ناسا بۆ ئه‌و گاليسكهيه كامێرايه‌كى جۆرى (HiRISE)ـى لێ به‌ستراوه كه تێچوونى ته‌نيا كامێراكه 40 مليۆن دۆلاره و له توانايدا هه‌يه وێنه‌ى ناوازه و زۆر به ديقهتى رووى مه‌ريخ بگرێت.
NASA captures incredible new photo of 'heavily eroded' Mars surface https://t.co/9ebpGv51XA pic.twitter.com/RaoMkLRQG5
— RT (@RT_com) ١٨ أبريل، ٢٠١٧
