ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان ناهێڵن منداڵ فێرى قسه ببێت
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانكۆى ئه‌كاديمى پزيشكى له سان فرانسيسكۆ له ئه‌مساڵدا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانكۆى ئه‌كاديمى پزيشكى له سان فرانسيسكۆ له ئه‌مساڵدا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه, كه به‌كارهێنانى مۆبايل و ئايپاد و كه‌رسته شاشهدارهكان مه‌ترسى له‌سه‌ر منداڵ درووست ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه, منداڵانێك كه ته‌مه‌نيان له نێوان شه‌ش تا دوو ساڵه تا زۆرتر سه‌يرى شاشه‌ى مۆبايل و ئايپاد و كه‌رسته شاشهدارهكان بكه‌ن، زۆرتر زمان بهربوونيان دواده‌كه‌وێت.
توێژينه‌وه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه, هه‌ر 30 خولهك به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه مه‌ترسى به رێژه‌ى %49 بۆ سه‌ر دواكه‌وتنى به‌ربوونى زمانى منداڵ زياد ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و توێژينه‌وه‌يه وه‌ك شۆكێكن بۆ ئه‌و دايك و باوكانه‌ى ده‌يانه‌وێت له رێى دابينكردنى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان بۆ منداڵه‌كانيان وا هه‌ست بكه‌ن خزمه‌تى منداڵه‌كانيان كردووه، بێ ئاگا له‌وه‌ى به‌و هۆيه‌وه زيان به مێشك و تواناى وه‌رگرتن و فێربوونى منداڵه‌كانيان ده‌ده‌ن.