به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی سێ سه‌ختترین پرسیاری چاوپێكه‌وتنی كار ده‌درێته‌وه
سه‌ركه‌وتووانه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت ئه‌نجامبده
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك بچێته چاوپێكه‌وتنی كار، هه‌ست به ترس یاخود شێواوییهك ده‌كات، ئه‌وه‌ی شتێكی ئاساییه، چونكه بچووكترین هه‌ڵه له چاوپێكه‌وتنی كار، ره‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه وێبسایتی "تۆتال جۆبز" ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن، له ترسیان له 3 پرسیار هه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كاردا، ئاراسته‌یان بكرێت.
پرسیاری یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یه، "له‌به‌ر چی پێویسته كارت پێ بدرێت؟"، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سه‌خته و پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی زۆر هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵام بدرێته‌وه، زۆربه‌ی جار ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌درێته‌وه، كه هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه ده‌خرێته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕكاری بۆخۆت بكه‌ی و خۆت له‌گه‌ڵ ته‌واوی خه‌ڵك جیابكه‌وه.
هه‌رچی پرسیاری دووه‌مه، ئه‌وه‌یه "له باره‌ی خۆته‌وه بدوێت"، ئه‌وه‌ش پرسیارێكی لێڵه و روون نییه، له كوێوه ده‌ستپێده‌كرێت؟ به خوولیا و ئاره‌زووه‌كان؟ یان له كوێ گه‌وره‌بووی؟ یاخود ئاستی خوێندن؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، پێویسته له خۆناساندن ده‌ستپێبكرێت و دواتریش كارامه‌ییه‌كانی خۆت باس بكه‌ی له‌گه‌ڵ خاڵه بههێزهكانت.
پرسیاری سێیه‌میش، ئه‌وه‌یه "گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازت چییه؟"، هه‌مووان رقیان له‌و پرسیاره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت زۆر به لێهاتووانه وه‌ڵام بدرێته‌وه، ده‌توانی بڵێی زۆر به په‌رۆشم بۆ كاره‌كه‌م، یاخود خاڵی لاوازێكی خۆت بڵێی، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنه‌كه‌ت نه‌بێت.