به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى مير وليام داواى قه‌ره‌بوو ده‌كات
به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى سينگى رووتى پايه‌دارى كامبريدج له 2012دا
K24 – هه‌ولێر:
مير وليام و هاوسه‌ره‌كه‌ى داوايان له گۆڤارى كلوزه‌رى فه‌ره‌نسايى كردووه، قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانه‌يان به مليۆن و نيوێك يۆرۆ بكاته‌كه‌وه، كه به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى سينگى رووتى پايه‌دارى كامبريدج كاتى ميديلتۆن له 2012 به‌ريان كه‌وتووه.
پۆل ئه‌لبێرت ئوينز، يه‌كێكه له پارێزه‌رانى گۆڤاره فه‌ره‌نساييه‌كه و ده‌ڵێت: ئه‌و وێنه‌يه به بێ ئاگادارى ئه‌و هاوسه‌رانه گيراوه كاتێك له پشوودا بوونه له باشوورى فه‌ره‌نسا.

گوتيشى: وێنه‌كه پيشانده‌رى واقيعێك بووه كه هيچ له پايه‌ى ئه‌و ژن و مێرده كه‌م ناكاته‌وه، ناشكرێت به لۆژيكى ئه‌نگلۆساكسۆنى داواى قه‌ره‌بوو بكرێت.
هه‌روه‌ها داواكارى دادگاى نانتيرى ده‌وروبه‌رى پاريس داوايكرد, قه‌ره‌بووى زۆر وه‌ك سزا بسه‌پێندرێت به‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌دا.

ئه‌و پرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2012, كاتێك له 14ى ئه‌يلوولى ئه‌و ساڵه‌دا گۆڤاره‌كه وێنه‌يه‌كى خاوه‌ن پايه‌ى كامبريدج, بڵاوكرده‌وه, كه سينگى رووت بوو, به جلى سه‌رده‌رياوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌يدا بوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌يه بووه هۆى تووڕه‌بوونى بنه‌ماڵه‌ى پاشايه‌تى له بريتانيا.

هه‌رچه‌نده وێنه‌كه له گۆڤاره‌كانى ئه‌وروپا بڵاوكرايه‌وه، به‌ڵام له ناوخۆى به‌ريتانيا كه‌متر بايه‌خى پێدرا.
رۆژنامه‌كانى به‌ريتانيا پشتيوانيان له كايت كرد و داوايانكرد، ناسنامه‌ى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ئاشكرا بكرێت كه وێنه‌كه‌ى گرتووه.
له‌سه‌ر داواى ئه‌و دوو ميرزاده‌يه, دادگاى به‌ريتانيا بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى قه‌ده‌غه كردووه.
