نهێنی رێزلێنان و مه‌راسیمی پیش یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێـت
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ڤیاریال، مه‌راسیم و رێزلێنانێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌ی كرد كه دێرینترین فه‌رمانبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنایه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7 ئایاری 2017، ئاشكرای كردووه كه رێزلێنانه‌كه‌ی دوێنێ یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ (كارلۆس ناڤال)ـی نوێنه‌ری یانه‌كه بوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و ڤیاریال له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی 30 ساڵه‌ی كاركردنی ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارلۆس ناڤال له وه‌ته‌ی 1986ـه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، بۆیه كارگێرانی بارسا پێش یارییه‌كه‌ی ڤیاریال مه‌راسێمێكی رێزلێنانیان بۆ ساز كرد.
ناڤال كه به دێرینترین فه‌رمانبه‌ری نێو ئیداره‌ی بارسێلۆنا داده‌نرێت، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێشتر كاری له‌گه‌ڵ كردوون له ژیاندا نه‌ماون و كۆچیان كردووه، به‌ڵام ئه‌و هێشتا زیندووه و سه‌رجه‌می ژیانی خستۆته خزمه‌تی بارسا، ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ بارسا ده‌ستی به‌كاركردن كردووه زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی ئێستا بارسا هێشتا له‌دایك نه‌بوو بوون.
.jpg)