به‌ڵێ و نه‌خێر دوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری له یه‌كتریی جیاكردووه
موراد بوز و ئاسلی ئینڤار به‌سه‌ر به‌ره‌ی یار و نه‌یاری گۆڕانكارییه دهستوورییهكهدا دابه‌ش ببوون
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی توركیا بۆ گۆڕینی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، ته‌نها به‌خێر بۆ ئه‌و لایه‌نانه نه‌شكایه‌وه كه زۆرینه‌ی "به‌ڵێ" بوو به نسیبیان، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانیش دروستكرد‌و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی ناودار "موراد بوز" و "ئاسلی ئینڤار"ـی ده‌ستگیرانی بوو به خاڵی دابڕان و له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
چیرۆكه‌كه له‌وێوه ده‌ستیپێكرد كه "موراد بوز" به‌شداری هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووری له وڵاته‌كه‌ی كرد، له كاتێكدا ئینڤاری ده‌ستگیرانی له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بوو و ده‌نگی بۆ "نه‌خێر" بوو.
له‌وباره‌وه رۆژنامه‌ی بۆستای توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، راپرسییه‌كه هۆكاری له یهكترجیابوونهوهی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده بووه‌و ئێنڤار به بوزی گوتووه" تۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ت كردووه، چونكه نابێت هونه‌رمه‌ند ده‌ستوه‌رداته سیاسه‌ت".
مورادیش به‌هۆی بانگێشتكردنی بوراك یه‌ڵمازی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیاوه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كردبوو، چونكه بۆ بوراكی نوسیبوو" بوراكی برام، بانگێشتنامهكهتم پێگه‌یشت و له پێناو توركیایه‌كی به‌هێز منیش پاڵپشتی خۆم بۆ گۆڕینی ده‌ستوور راده‌گه‌یه‌نم".

پێشتر میدیاكانی توركیا بڵاویانكردبووه‌وه كه ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده مانگی نیسان / ئه‌پرێلی رابردوو له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه هیچ هه‌واڵێك نوێ له‌سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه نه‌بوو، تا ئه‌و رۆژه‌ی هونه‌رمه‌ند موراد بوز وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكردهوهو له وێنه‌كه‌دا دوو نمایشكاری جل و به‌رگ و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی تێدابوو، به‌ڵام ئێنڤار شوینی له وێنه‌كه‌دا خاڵی بوو.
جیگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه "موراد بوز" یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی توركیا و ئه‌ندامی تیمی دادوه‌ریی كۆپی توركیی پرۆگرامی "The Voice" به ناوبانگه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)