بارسێلۆنا به توندی وه‌ڵامی رۆژنامه‌كانی مه‌درید ده‌داته‌وه
"كاری ئێمه بۆته به درۆخستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی مه‌درید"
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی رایگه‌یاند بوو كه مێسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ره‌ت كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو كارگێرانی بارسێلۆنا هێنایه خه‌ت و به توندی وه‌ڵامی ئه‌م هه‌واڵه‌یان دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7 ئایاری 2017، خۆرخی میستری جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TV3ـی ئیسپانیا به توندی وه‌ڵامی رۆژنامه مه‌دریدییه‌كه دایه‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی له باره‌ی مێسی بڵاویكردۆته‌وه درۆیه و دووره له راستی.
جێگری سه‌رۆكی بارسێلۆنا گوتیشی: ئێستا ئێمه گۆیشتووینهته كۆتاییه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له باره‌ی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا ده‌وترێت جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نییه.
خۆرخی میستری گوتیشی: تا رۆژنامه‌كانی مه‌درید له درۆكردن له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی به‌رده‌وامبن، ئێمه‌ش له به درۆخستنه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بین.
لیۆنێل مێسی 29 ساڵ، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بردۆته‌وه، له هاوینی 2018ـش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
