هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سێ ساڵ نانی ده‌ستی ئه‌م گه‌نجه موسڵمانه ده‌خوات
دایكی نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر ماری لوپان، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتمانی توندڕه‌وی فه‌ره‌نسا، كه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران و موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی تونده، ببێته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆشكی ئیلیزیش ده‌خورێت، نانی درووستكراوی ده‌ستی گه‌نجێكی موسڵمانی تونسی ده‌خوات.
ئه‌و گه‌نجه موسڵمانه تونسییه، ناوبانگه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له ناو خه‌ڵكی ئاسایی بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵكو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یناسن.
ره‌زا خدر، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری قه‌یره‌وانی تونسه و موسڵمانه، له پێشبڕكێی نان درووستكردن، خه‌ڵاتی ساڵی 2017ی بردووه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتووش، له كۆشكی ئه‌لیزی، كۆشی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ده‌بێته نانه‌وا.
ره‌زا بۆ رۆژنامه‌ی هاف پۆستی عه‌ره‌بی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م عه‌ره‌ب و تونسییه بتوانێت ئه‌و خه‌ڵاته بباته‌وه و له كێبڕكێ له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین نانه‌وا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌ربكه‌وێت.

ره‌زا ده‌ڵێت: "ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریم بۆ ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی سبه‌ی، بۆ دانیشتووانی كۆشكی ئه‌لیزی ئاماده‌بكه‌م".
هه‌ر كه‌سێكیش ببێته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ره‌زا نابێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئه‌لیزی هه‌یه و شانازیش به‌وه ده‌كات، نانی ئه‌و له‌سه‌ر خوانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌بێت.
ره‌زا سه‌ره‌تای كاركردن له نانه‌واخانه‌كه‌ی برای ده‌ستیپێكردووه و ورده ورده له‌سه‌ر ئه‌و كاره راهاتووه، تا ساڵی 2006، نانه‌واخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی دامه‌زراندووه.

ره‌زا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه له‌سه‌ره‌تادا له بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بێ‌ئومێد بووه، بۆیه نموونه‌یه‌كی نانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی له كۆشكی ئه‌لیزی جێهێشتووه و ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێی نه‌كردووه تا نۆره‌ی دێت.
دوای رۆژێك ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێڕاده‌گه‌یه‌نن.
له ساڵی 2007، له‌لایه‌ن شاره‌وانی پاریسه‌وه مه‌دالیای زێڕ به ره‌زا به‌خشراوه، له به‌رامبه‌ر پاكوخاوێنی نانه‌واخانه‌كه‌ی، ئه‌و خه‌ڵاته‌ش گه‌نجه‌كه‌ی زیاترهانداوه بۆ ئه‌وه‌ی جۆری دیكه‌ی نان و سه‌موون درووست بكات.
ره‌زا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه وه‌سفه‌كانی دایكی بۆ درووستكردنی نان و سه‌موون، نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌ون، به‌و پێیه‌ی له كاتی درووستكردنی نان و سه‌موون و هه‌ویر شێلان، هه‌مان ئه‌و تێكه‌ڵه‌ی خومره به‌كارده‌هێنێت، كه دایكی به‌كاریهێناوه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست