سیمیۆنی بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید، دوو ئه‌ستێره كاریگه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
ده‌ركه‌وتنی هەردوو بەرگریکاری ئاتڵێتیکۆ مەدرید خوان فران و خۆزێ خێمینێز، له راهێنانه‌كانی ئەمرۆ ئومێدێكی زۆری به راهێنه‌ر و هانده‌رانی یانه‌كه بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌خشی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7 ئایاری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه خوان فران و خۆزێ خیمینێز كه له لایه‌كانی چه‌پ و راستی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ یاری ده‌كه‌ن له پێكانه‌كانیان چاكبوونه‌ته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماده ده‌بن.
هەردوو بەرگریکاری رۆخێ بلانکۆس بە هۆی پێکانەوە نەیانتوانی لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری بکەن، ئەمرۆ جارێکی دیکە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە.
دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئەو یانەیەش له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هیوا خوازە کە بۆ ئەم یارییە بتوانێت سوود لە تواناکانی ئە دوو بەرگریکارە ببینێت و گەشبینیشە بە بەشداری کردنیان.