شهش رێگهى سيحراوى به 5 خولهك له سهرئێشه رزگارت دهكهن
بە کارهێنانی زۆربەی ئەم رێگایانە، 5 تا 10 خولەکی پێویستە
K24 – ههولێر:
زۆربەمان بۆ رزگاربوونمان لە ئازارى سەر ئێشه، پەنا دەبەینە بەر زۆر شێوازی جۆراوجۆر و بەکارهێنانی حەب، بەڵام شەش رێگای سودبەخش هەیە لەو ئازارە رزگارت بکات، کە لەبنەڕەتدا چینییە کۆنەکان لە سەردەمانی رابردوو، ئەم رێگا سیحراوییانەیان بۆ چارەسەری سەرئێشە بەکارهێناوە.
بە کارهێنانی زۆربەی ئەم رێگایانە، 5 تا 10 خولەکی پێویستە، بەهۆی بەکارهێنانی دەستەکانت لە شەش خاڵی سەرەکی لەشت، بەجۆرێك لە ئازاری سەرئێشەت، کەم دەکاتەوە.

رێگای یەکەم: وەك لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، نیشانە سورەکە کەوتووەتە سەر لووت و نێوانی برۆکانت، کە لە ناوچەی خاڵی یەکەمدا، چاوەکانت دادەخەیت، دەستی راستت بەکاردەهێنیت و دەیشێلیت بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەك.

رێگای دووەم: ئەو شوێنە راستەوخۆ بە 2 تا 3سم، دەکەوێتە سەر هەردوو گوێچکەکانت، بەهەمان شێوە بۆ ماوەیەك لە رێگای دەستەکانت دەیشێلیت ئەوەش وا دەکات پشوو بە چاوەکانت بدات و لە کەم کردنەوەی ئازاری سەرئێشە یارمەتیت بدات.

رێگای سێیەم: دەکەوێتە خاڵی خوار روومەت و تەنیشت لووتەوە، بە ئاراستەی هەردوو چاو. ئەمەش بە دەستهێنان و خشاندن بەم دوو خاڵە، لەگەڵ بوونی کەشێکی ئارام، کاریگەری دەبێت تا ئازاری سەرئێشەت کەم بکاتەوە، لە هەمانکاتدا وەك مەساجێك لۆچی سەر روومەتەکانت کەمدەکاتەوە و ئازاری ددانیش کەمدەکات.

رێگای چوارەم: ئەمەشیان وەك لە وێنەکەدا دیارە، لەژێر هەردوو برۆکەت بۆ ماوەی خولەکێك وەك مەساج کردنێك بە دەستەکانت دەیشێلیت، حەسانەوە و ئارامیت پێدەبەخشێت.

رێگای پێنجەم: ئەو کەسەی ئازاری سەرئێشەی هەیە، حەزدەکات پاڵەپەستۆیەکی چڕ لە رێگای دەستەکانی خۆیەوە بێت یان کەسانیترەوە، بخرێتە سەر شوێنی ئەم دوو خاڵە کە دەکەوێتە سەر لووتکەی بڕبڕەی پشتت، بۆ ماوەی 10 خولەک، وەک لە وێنەکەدا دیارە، بەمەش ئەم رێگایە یارمەتیدەرت دەبێت لە حەسانەوە و نەمانی ئازار و ئێشی سەرت.

رێگای شەشەم: خاڵی شەشم و کۆتایی دەکەوێتە لای پەنجە گەورەکانی هەردوو دەستت، کە بەهۆی شێلانی ئەم ناوچەیەی دەستەکانت، کە وەك لە وێنەکەدا دیارە، جگە لەوەی چارەسەرێکی باش و کاریگەری ئازاری سەرئێشەیە، لە هەمان کاتدا چارەسەرێکی گونجاویشە بۆ زۆرێك لە نەخۆشیديكهی وەك: ددان ئێشە و هەوکردنی پێست و ئازاری پشت و ئازاری قۆڵ و سوربوونەوەی چاو.