ڤینگه‌ر كۆڵنادات و شكستی به مۆرینهۆ هێنا
له گه‌ڕی (36)ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7 ئایاری 2017، له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن، یانه‌ی ئارسێناڵ میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره و مێژووییه‌كه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كان له ماوه‌ی 3 خولهك روویدا.
له خوله‌كی 54 گرانیت شكای ناوه‌ڕاستكاری سویسرایی یانه‌ی ئارسێناڵی به گۆڵێك پێشخست، دوای تێپه‌ڕبوونی 43 خولهك، دانی وێلباك گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسێناڵ زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م دوو گۆڵه به‌سوودی گه‌نه‌رز كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئارسێناڵ تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه زۆرترین گۆڵ به لێدانی سه‌ر تۆمار ده‌كات (15) جار.
ـ دانی وێلباك 3 گۆڵی له دوایین 3 یاری خۆی له دژی مانچێسته‌ر یونایتدی پێشووی تۆمار كردووه.
ـ ئارسن ڤینگه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 13 یاری له پرێمه‌رلیگ له دژی خۆزێ مۆرینهۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد دوای 25 یاری له پرێمه‌رلیگ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.