لۆپین دوای شكستهێنانی سه‌ما ده‌كات
ده‌نگه‌كانی به پێشكه‌وتنی پاره‌ته "توندڕه‌وه‌كه‌ی" ناو ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌نگده‌رانی فه‌ڕه‌نسی خۆری "مارین لۆپین" به‌ربژێره توندڕه‌وه‌كه‌یان ئاواكرد و زۆرینه‌یان ده‌نگیان به "ئیمانویل ماكرۆن"ـی كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی "بۆ پێشه‌وه!" دا، به‌ڵام وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، شه‌وی رابردوو خه‌م به‌رۆكی لۆپینی نه‌گرتووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له یانه‌یه‌كی شه‌وانه سه‌ما ده‌كات.
پێده‌چێت "مارین لۆپین" دڵخۆش و ره‌زامه‌ند بێت به ده‌ره‌نجامه‌كه و ئه‌و ده‌نگانه‌ی پارته‌كه‌ی به ده‌ستیهێناوه، چونكه ڤیدیۆی سهماكردنهكهی پاش ئه‌و قسانه‌یه كه دوای ده‌رچوونی ده‌ره‌نجامه‌كان كردنی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شكستیهێنابوو گووتی"ده‌ره‌نجامه‌كه مێژوویییه" بۆ پارته‌كه‌م".
لۆپین ئه‌وه‌شی گووت" په‌یوه‌ندیم به ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕه‌نسا كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆ خواستووه به‌رامبه‌ر "له‌مپه‌ره گه‌وره‌كان" و پارته‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یران / یۆنیۆی داهاتوو ساز‌و ئاماده ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی به گۆڕانكارییه‌كی قوڵ ناوبرد كه پارته‌كه‌ی كردووه‌ته هێزێكی سیاسی كاریگه‌ری نوێ".