توركیا بە سروودێكی عوسمانییەكان هۆشداری ده‌داته قوبرس
سروودی سه‌ربازیی عوسمانیه‌كان دژی یۆنانییەكانی قوبرس بەكاردێنێت
K24 - ھەولێر
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، كه‌شتی باربارۆس به سروودی سه‌ربازی عوسمانییه‌كان هۆشداری دایە هێزی ده‌ریایی قوبرس.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌شتی توركی به لێدانی سروودی سه‌ربازی عوسمانییه‌كان هۆشداری داوه‌ته كه‌شتییه‌كانی هێزی ده‌ریایی قوبرس كه هاتوونه‌ته ناو ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دەریای ناوەڕاست
كه‌شتی باربارۆسی توركی له مانگی نیسانی رابردوو ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان به دوانی نه‌وت له ده‌ریای ناوەڕاست كردووه.
ئه‌و سرووده‌شی كه بۆ هۆشداریدان به هێزی ده‌ریایی قوبرسی لێداوه، سروودێكی سه‌ربازی عوسمانییه‌كانه به‌ناوی سروودی مه‌حته‌ر.