"ده‌ستی مردووی رووسی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆی ده‌كاته‌وه"
ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی و بڕیاردانیش وێران بكرێت ئه‌و سیستمه مووشه‌كه بالیستییه‌كان ده‌ته‌قێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگی رووسی لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رووسیا ئاشكرا كردووه‌و ده‌ڵێت" له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشووه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئاماده‌ین".
پیته‌ر رۆمانۆف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعی رووسی، به كه‌ناڵی "كراسنایا لینیا" (هێڵی سوور)ـی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه"ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی رووسیا بكات، ئه‌وا به شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاریمان كردووه كه ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆی بكه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی ئاژانسه رووسییه‌كه، رۆمانۆف به كه‌ناڵه تهلهڤیزیۆنییهكهی گوتووه" له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوودا، من ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو بووم، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی "بیریمیتر" واتا (ده‌ستی مردوو) بووم، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌شێكی زۆری بنكه سه‌ربازییه‌كانیشمان بۆمباران بكات و ـێكبشكێنێت، ئه‌وا به‌هۆی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه "ده‌ستی مردوو" ده‌توانیین مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ین و ئه‌و سیستمه ئێستاش له رووسیا هه‌یه".
به گوێره‌ی قسه‌كانی رۆمانۆف، ئه‌مریكا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی رووسیا هه‌یه به تایبه‌تی سیستمی "ده‌ستی مردوو".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌مریكییه‌كان واقیعبینن، ئه‌وان له ئیمه ده‌ترسن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه، ئه‌وه سه‌رده‌مانێك بوو ئێمه‌یان راكێشابووه ناو جه‌نگه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه رووسییه‌كه" بیریمیتر، سیستمی ده‌ركردنی بڕیاره بۆ هێزی ئه‌تۆمی رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هێرشی ئه‌تۆمی وێرانكه‌ر بده‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر هاتوو بنكه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی خاپوور بووبێت و ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی وێران كرابێت و هیچ هێڵێكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ستراتیژییه مووشهكهاوێژه نه‌مابێت).
به‌ڵام ئه‌و سیستمه ده‌توانێت مووشه‌كی بالیستی له هه‌موو سه‌كۆ مووشهكییهكانهوه (زه‌مینی، ئاسمانیی، ده‌ریایی) بته‌قێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو دوژمن ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی بڕیاردانیشی به یه‌كجاری وێران كردبێت، ئه‌و سیستمه به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
"بيريميتر" سیستمێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و به هیچ هۆیه‌كی په‌یوه‌ندی و ناوه‌ندی بڕیار و سه‌ركردایه‌تیه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت "جانتا ئه‌تۆمییه‌كه"ـش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به چالاككردنییهوه نییه.