ڤيديۆ.. فڕۆكه‌يه‌كى به‌ريتانى به‌هۆى ره‌شه‌باوه ده‌نيشێته‌وه
له مێژوويدا له فڕۆكه‌خانه‌ى دوورگه‌ى سانت هێليناى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى به ناچارى نيشته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى گه‌شتيارى سه‌ر به هێڵى ئاسمانى بريتانيا بۆ يه‌كه‌مجار له مێژوويدا له فڕۆكه‌خانه‌ى دوورگه‌ى سانت هێليناى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى به ناچارى نيشته‌وه.
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه‌ى كه‌وتووه‌ته دوورگه‌ى سانت هێلانه، به بێ قازانجترين فڕۆكه‌خانه ده‌ناسرێت، چونكه له‌وه‌ته‌ى درووستكراوه و 285 مليۆن جونه‌يهى ئيسته‌رلينى تێچووه، هيچ ده‌ستكه‌وتێكى نه‌بووه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، به هۆى باى به‌هێزه‌وه فڕۆكه‌كه ناچار بووه بنيشێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و فڕۆكه‌يه 60 سه‌رنشينى هه‌بووه و له باشوورى ئه‌فريقاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.