داعش ده‌بێته مافياى بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان
ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئيتاڵيا بڕى 37.5 ته‌ن مادده‌ى هۆشبهريان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئيتاڵيا بڕى 37.5 ته‌ن مادده‌ى هۆشبهريان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت، كه له ليبياوه ناردرابوو بۆ ئه‌وروپا.
ئيتاڵيا له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و بڕه زۆره‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى داعش ئاڵوگۆڕى پێكراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى "ريپوبليكا"ـه ئيتاڵى بڵاويكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و باره مادده‌ى هۆشبه‌ره له دوورگه‌ى جنوهى باكوورى ئيتاڵيا ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و له هيندستانه‌وه ناردراوه بۆ باكوورى ئه‌فريقا.
مادده هۆشبه‌ره‌كه له سه‌ر شێوه‌ى حه‌ب ئاماده كراوه و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، بۆ خۆسڕكردن و نه‌هێشتنى ئازارهكانيان له كاتى شه‌ڕدا به‌كاريان هێناوه.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى سه‌ره‌تايى، به‌هاى ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره، 75 مليۆن يۆرۆيه.
گوته‌بێژى داواكارى گشتى شارى جنوه رايگه‌ياند، باره‌كه له ليبياوه ره‌وانه‌ى ئيتاڵيا كراوه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه بۆ مه‌به‌ستى ده‌ستخستنى پاره بۆ داعش ئاماده كرابێت.