توركيا سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ديواربهند ده‌كات
پارتى كرێكارانى كوردستان چه‌ند كه‌مپێكى له خاكى ئێران‌دا و هاوسنوورى توركيا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوزى توركى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵاى ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاويكرده‌وه، كه حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره بڕياريداوه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه له سه‌ر سنووره‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران درووستبكات.
سه‌رچاوه‌كه راشيگه‌ياندووه، پارتى كرێكارانى كوردستان چه‌ند كه‌مپێكى له خاكى ئێران‌دا و هاوسنوورى توركيا هه‌يه و 800 تا 1000 چه‌كدارى كورد تێيدا نيشته‌جێن و له سنووره‌كانه‌وه دزه ده‌كه‌ن و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى توركيا و ده‌گه‌ڕێنه‌وه باره‌گاكانيان له خاكى ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شى گوتوه: "بۆ رێگه گرتن له په‌كه‌كه پلانيان داناوه ديوارێك به درێژايى 70 كيلۆمه‌تر له سه‌ر سنوورى توركيا و ئێران درووست بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و ديواره ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئاگرى و پارێزگاى ئيگدير.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ى ئه‌نقه‌ره به حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوزيشى وتووه: له به‌شه‌كانى ديكه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا قولـلهى چاودێرى و ته‌لبه‌ند و رووناكى گه‌وره داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له دزه‌ى چه‌كداره‌كانى په‌كه‌كه بكه‌ن.
توركيا و ئێران زياتر له 500 كيلۆمه‌تر سنوورى هاوبهشيان هه‌يه كه له باكووره‌وه تا باشوور درێژ ده‌بێته‌وه و زۆرينه‌ى نيشتهجێبووانى ئه‌و ناوچانه كوردن.