به‌هۆی لێكچوونی به مێسی كێشه گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت
پۆلیس فریای مێسی ئێران ده‌كه‌وێت
ره‌زا په‌رسـتێش كه به هاوشێوه‌كه‌ی مێسی ناسراوه تا دێت زیاتر سه‌رنجی جیهان و مێدیاكان بۆ خۆی راده‌كێشێت، له ئێستادا خه‌ڵكی به سه‌رسامییه‌وه به دوای ئه‌م گه‌نجه ئێرانییه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵكدا بگرن، دوایینجار به ئۆتۆمبێلێك له شه‌قامێكی تاران ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ بینیان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پێ وه‌ستاند و خه‌ڵكانێكی زۆر له ده‌وروی كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر پۆلیس به هانای نه‌چووبا به‌هۆی قه‌ڵه‌باڵغییه‌وه ره‌نگه ئازاریشی پێگه‌یشتبا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ئێران به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ناوچه‌ی هه‌مه‌دان كه كه‌وتۆته رۆژئاوای شاری تاران ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی هانده‌ران و خه‌ڵكانێكی زۆر له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچه‌ی كه ره‌زا په‌رستێش لێی ده‌ركه‌وت به ته‌واوه‌تی به‌هۆی خربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه كێشه بۆ ئه‌و شوێنه درووست بوو، پۆلیس به ناچاری مێسی ئێرانی له‌ده‌ستی هه‌وادارانی ده‌رهێنا.
ره‌زا په‌رستێش قوتابییه‌كی ئێرانی ته‌مه‌ن 25 ساڵه، له كۆلێژی بیناسازی تاران ده‌خوێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی به مێسی بارسێلۆنا ده‌چێت جیهانی سه‌رسام كردووه، ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت به فه‌رمی له لایه‌ن مێسی راسته‌قینه بانگهێشتكراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیك گه‌شتی ئیسپانیا ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردووش مێسی ئێران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كرد كه له نزیكه‌وه مێسی ببینێت.
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
