كاڤانی یانه‌یه‌كی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی كه به‌رده‌وام خۆشی ویشتووه
كاڤانی ئۆرگوایی و هیرشبه‌ری پاریس سانجیرمان ده‌رباره‌ی داهاتووی خۆی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئایاری 2017، ئیدینسۆن كاڤانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای سپۆرت ئاشكرای ده‌كات، دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی، ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزی ناپۆلی ئیتالی.
ئه‌و یاریزانه 30 ساڵیه، له 2020 كۆتایی به گڕێبه‌سته‌كه‌ی دێت و بڕیاریشیداوه، بگه‌ڕێته‌وه ریزی ناپۆلی كه وه‌رزی 2013 ئ ه‌و یانه‌ی جێهێشت.
كاڤانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كات واز له یاریكردن بهێنێت ئه‌وه هه‌وڵده‌دات كارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ناپۆلی ئه‌نجامبدات.
هیرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه تا ئێستا توانییوویه‌تی له‌گه‌ڵ سانجیرمان له كۆی 195 یاریی 128 گۆڵ تۆمار بكات و ژماره پێیوانییه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی پاریسی شكاندووه.