يه‌كگرتوو دژى هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركووك هاته ده‌نگ
يه‌كگرتوو داواى داگرتنى ئاڵاى په‌كه‌كه ده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
هه‌ڵكردنى ئاڵايه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان، له شوێنێكى گشتى شارى كه‌ركووك بووه‌ته هۆى ناڕه‌زايه‌تى به‌ره‌ى توركمانى و يه‌كگرتووى ئيسلامى.
بەرپرسێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە کەرکووك لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک دەڵێت: ئەو ئاڵایە بۆ ماوەیەکی کاتییە و بە گوێره‌ی یاسا ناکرێت ئەو حزبە ئاڵایان ھەڵبکرێت لە شارەکە.
به‌رپرسه‌كه‌ى يه‌كگرتوو، داواشدەکات ئەو حزبە ئاڵاکەیان له شاری كه‌ركووك دابگرن.
پێشتريش به‌رپرسێكى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياندبوو، هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركووك كارێكى هه‌ڵه‌يه و پێويسته له خواستى توركمانه‌كان تێبگه‌ين.
و به‌رپرسى كه‌ركووكى به‌ره‌ى توركمانى له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 به زمانى عه‌ره‌بى گوتى: په‌كه‌كه رێكخراوێكى تيرۆريستييه له لاى ئه‌مريكا و حكومه‌تى عێراق و پێويسته رێگه‌ى پێ نه‌درێت له كه‌ركووك چالاكى سياسى هه‌بێت.