فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی وێنه‌ی منداڵی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه
له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌گه‌ڵ باوكی سه‌ردانی قاهیره‌ی كردووه‌و له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسر ته‌وقه ده‌كات
- هه‌ولیر:
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیمارات، وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی سه‌رده‌می منداڵی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچكردووی میسری "جه‌مال عه‌بدولناسر" دا ته‌وقه ده‌كات.
له وێنه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینستگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی كۆچكردوو "ئه‌نوه‌ر سادات"ـیش ده‌رده‌كه‌وێت و پێده‌چیت ئه‌و كاته ته‌مه‌نی شێخ محه‌مه‌د له 10 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌و سه‌ردانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد له‌گه‌ڵ باوكی‌دا "شێخ را‌شد بن سه‌عید ئال مه‌كتوم" ساڵی 1959 له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسردا چوونه‌ته قاهیره.