مار و دووپشك ئاواره‌كانی سووریای هه‌راسان كردووه
له بیابانه‌كانی نێوان جه‌زائیر و مه‌غریبدا گیریان خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی یه‌كێك له‌و ئاواره سووریانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئاواره‌ی دیكه له‌سه‌ر سنووری هه‌ر دوو وڵاتی مه‌غریب و جه‌زائیر گیریانخواردووه، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن" به‌هۆی رێگه‌نه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌وه ژیانیان له مه‌ترسیدایه و مار و دووپشك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان".
پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مه‌غریب ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌زائیری به ده‌ركردنی 55 ئاواره‌ی سووری كه ژن و منداڵیشیان تێدایه تۆمه‌تبار كردبوو، ئه‌وانه‌ش له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا به‌ره‌و سنووری مه‌غریب نێردراون. هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنانه‌وه باڵیۆزی یه‌كترییان بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانیان بانگهێشت كردووه.
به‌ڵام ئه‌و بێنه و به‌رده‌یه دۆخی خراپی ئاواره گیرخواردووه‌كانی نه‌گۆڕیووه و به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشی مار و دووپشك بۆسه‌ر خیوه‌ته‌كانیان، ژیانیان له مه‌ترسییدایه. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ماره‌كان له خۆیان دوورخه‌نه‌وه ئاگری گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كچێك به‌و هۆیه‌وه هاواری لێ هه‌ستاوه، به‌ڵام هیچ پاسه‌وانێكی سنووری جه‌زائیری و مه‌غریبی هه‌وڵی رزگاركردنیان نه‌داوه و پشتگوێ‌یان خستووه.
@ninirojana @SaharaQuestion سوريون عالقين على الحدود المغربية يناشدون ملك المغرب محمد6 بالسماح له‌م الدخول الاراضي المغربية لملاقات أهاليهم هناك pic.twitter.com/aT3ZzK3XUe
— Kh - M (@kader029) ٢٨ أبريل، ٢٠١٧
چالاكوانان داوا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی به هانای ئه‌و ئاواره گیرخواردووانه‌ی بیابانه‌كانی نێوان جه‌زائیر و مه‌غریبه‌وه بچن و له‌و مه‌ترسییه رزگاریان بكه‌ن.