كچێك بۆ گه‌شتیاری هات "ده‌ستدرێژی سێكسی" كرایه‌سه‌ری و له نه‌خۆشخانه خۆی كوشت
له پۆڵه‌نداوه تا شاری مورسی عه‌له‌می میسری، چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر مردنی كچێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان باس ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی پۆڵه‌ندیی، بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو ده‌یویست له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بچێته شاری "مورسى عه‌له‌م" كه شارێكی گه‌شتیاری دووره‌و ده‌كه‌وێته پارێزگای "ده‌ریای سوور" له باشووری رۆژهه‌ڵاتی میسر، ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییه‌ش له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی كوه‌یتی دروستكراوه‌و 660 كیلۆمه‌تر له قاهیره‌ی پایته‌خته‌وه دووره. به‌ڵام نه‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی توانیوویه‌تی له‌گه‌ڵی گه‌شته‌كه بكات و كچه‌كه‌ش گه‌شته‌كه‌ی بووه دوا وێستگه‌ی ژیانی و به "خۆكوشتنی" كۆتاییهات و ئێستا هێرشێكی زۆر ده‌كرێته‌سه‌ر میسر و رووداوه‌كه به ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵی سێكسی و كوشتنی كچه‌كه ناوده‌برێت.

كچه پۆڵه‌ندییه‌كه ناوی "ماگالیندا زوك"ـه ( Magdalena Żuk) و ته‌مه‌نی 27 ساڵان بووه، میدیای پۆله‌ندا ده‌ڵێن" له ره‌وشێكی نادیاردا مردووه‌و پێیانوایه پێشتر به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ری و دواتر مردووه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی " Gazeta Wyborcza " پۆڵه‌ندا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه " ماگالیندا زوك، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رێككه‌وتووه پێكه‌وه بچنه میسر، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه و هه‌ر بۆیه ئاگاداریكردووه‌ته‌وه كه ناتوانێت گه‌شته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات. دواتر كچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی به تیكت و گرووپه گه‌شتیارییه‌كه‌ی داوه به خۆڕایی نه‌روات بریاریداوه به ته‌نها له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه بڕوات و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیبهێڵیت".

رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت" رادۆمیر شفیدیرسكس، رێنوێنیكاری گه‌شتیاره‌كان گوتوویه‌تی" سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسوكه‌وته نامۆكانی "ماگالیندا، كه به‌هۆی هه‌ڵچوونی سۆزداری و نه‌هاتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی ببوو، به‌رده‌وام له فڕۆكه‌خانه‌ی كاڤێستی ده‌گریا، به‌ڵام له میسر و له‌و هوتێله‌ی دابه‌زیبوون، میواندار و خزمه‌تگوزاره‌كان زۆر به باشی و به تایبه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ده‌كرد، هه‌ر چه‌نده هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر نامۆ بوو".
هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و كچه خۆی كوشتووه، به‌ڵام رادیۆیه‌ك كه له پۆڵه‌ندا به 18 زمان وه‌شان ده‌كات و ناوی " Stormfront" و به هاوشێوه‌ی نازییه‌كانی ناوده‌برێن، ده‌ڵێن" زاڵم و زۆرداره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ماگالیندای سپی پێست بۆ هوتێله‌كه، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ده‌ستدرێژیی سێكسیان كردووه‌سه‌ری و یه‌كه‌مجار خزمه‌تگوزاری ژووره‌كه و دواتر میسرییه‌ك كه له كۆمپانیای "رینپۆ تورز"ـی پۆڵه‌ندی كارده‌كات و دواتر بێ هۆشكراوه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ری و خزمه‌تگوزاره ئۆكرانییه‌كانی هوتێله‌كه بینیوویانه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و ئاگای له خۆی نه‌ماوه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه و له رووداوه‌كه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه.
"من ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه... داوای لێبوردن ده‌كه‌م. تكایه یارمه‌تیم بده تا رزگاربم و لێره ده‌رچم"
هه‌روه‌ها میدیاكان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، پاش ئه‌و رووداوه كه‌سوكاری كچه‌كه ویستوویانه بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا، به‌ڵام كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانی "مورسی عه‌له‌م" گه‌شته‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویانه پێویستی به چاودێری چڕ هه‌یه و ئێوه ناتوانن بۆی دابین بكه‌ن و پۆلیس گواستوویه‌تییه‌وه بۆ هوتێلێكی دیكه.
دواتر كچه‌كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی" ناتوانم باش قسه بكه‌م.. ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه، داوای لێبوردن ده‌كه‌م. تكایه هاوكاریم بكه لیره ده‌رچم".
به‌ڵام دوای ئه‌و قسانه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی "غه‌رده‌قه" تا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، له‌وێش كامێراكانی چاودێری وێنه‌یان گرتووه كاتێك ده‌یه‌وێت له نه‌خۆشخانه‌كه رابكات و كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه رێگه‌ی لێ ده‌گرن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر گیان له ده‌ستدانی ئه‌و كچه پۆڵه‌ندییه باس ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به ناوی "ئه‌بولحاج به‌كری" به رۆژنامه‌كانی میسری گوتووه، ماگالیندا له‌و قاوشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كه چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی ده‌روونی بۆكراوه، خۆی هه‌ڵواسیووه‌و خۆی كوشتووه".