نەجمەدین كەریم: كەركووك دەخوازێت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات
"دەبێ هەڵبژاردن لە کەرکووکیش ئەنجام بدرێت"
K24 - كەركووك
لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك و لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، ھەركاتێك لیژنەی ریفراندۆم سەردانی كەركووك بكات پێشوازی لێدەكەین و كارئاسانی بۆ دەكەین، چونكە خەڵك مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
پارێزگاری كەركووك راشیگەیاند، ئێمە بڕیارمانداوە ئەگەر ھەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام بدرێت، لە كەركووكیش بكرێت، خەڵكی شارەكە قبوڵی ناكات، خەڵكی ئاوارە دەنگ بدات خۆشییان لە دەنگدان بێبەش بكرێن.