داعش "ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری" رووسیا سه‌رده‌بڕێت
ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا و دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی فیدراڵی هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی "سایت"ـی ئه‌لیكترۆنی كه تایبه‌ته به چاودێریكردنی چالاكی گروپه توندڕه‌وه‌كان له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنیت، ئه‌مڕۆ 9/5/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌ربڕینی پیاوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن" ئه‌و كه‌سه ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری رووسیایه و چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌ستگیریان كردووه".
به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا و دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی فیدراڵی هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
ڤیدیۆكه به زمانی رووسییه و ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه، ئه‌مڕۆ له كاتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه رووسه‌كان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نازییه‌كاندا له ساڵی 1945 ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و نمایشی سه‌ربازییان ئه‌نجام ده‌دا.

ئه‌و پیاوه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و داعش ده‌ڵێت ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری رووسییه، جلوبه‌رگێكی ره‌شی له‌به‌ردایه و له ناوچه‌یه‌كی بیاباندا راده‌كات و داوا له "به‌كرێگیراوانی رووسیا" ده‌كات خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه.
له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ش به رووسی ده‌ڵێن" ئه‌و "نه‌فامه" ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێنی پێدابوو جێینههێڵێت، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئێمه".

به‌ڵام تا ئێستا كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پیاوه و كاتی كوشتنی ئاشكرا نه‌كراوه.