ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ركه‌وتنه
له‌م رۆژه‌دا گه‌وره‌ترین جه‌نگی مێژووی مرۆڤایه‌تی كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
"تێكۆشانی درێژخایه‌نی گه‌لی سه‌لافی( گروپێكی ئیتنیكین به زمانی سه‌لافی ده‌دوێن و له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی بالكان ده‌ژین) به سه‌ركه‌وتن كۆتاییهات..ئازایه‌تی ئێوه نازییه‌كانی روخاند.. جه‌نگ كۆتاییهات" به‌م وشانه "جۆزیف ستالین" له رادیۆی سۆڤییه‌تی پێشووه‌وه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی سوپاكانی هاوپه‌یمانانی به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیادا راگه‌یاند.
له 8 /5 / 1945 بریتانی و ئه‌مریكییه‌كان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نازییه‌كان، له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ده‌ستیان كردبوو به ئاهه‌نگگێڕان، دانیشوانی كیشوه‌ره پیره‌كه (ئه‌وروپا) به‌گشتی خرۆشان و دڵخۆشی خۆیان به سه‌كه‌وتنه‌كه ده‌رده‌بڕی، ئه‌و رۆژه‌ش له ئه‌وروپا ناونرا "رۆژی سه‌ركه‌وتن".
له 8 /5 / 1945 ئه‌ڵمانه‌كان له شاری پراگ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا، سوپای ئه‌ڵمانی خۆی راده‌ستی سوپای سۆڤییه‌تی كرد، ئه‌مه له كاتێكدا بوو، رووسه‌كان له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی دواییدا زیاتر له 8 هه‌زار سه‌ربازیان له ده‌ستدابوو.
به‌ڵام له "كۆپنهاگن" و " "وارشۆ" و كرلشورستی نزیكی به‌رلین و باكووری لاتیڤیا و ته‌نگه‌ی دوورگه‌ی سارك، پاش راوه‌ستانی یه‌كجاره‌كی جه‌نگ، ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان به ده‌سته‌وه‌دا. پاش ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له به‌رلین و ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات واژۆكرا.

ئه‌و كاته له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی به‌رده‌م سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كان، راكردن بوو له ده‌ست سوپای سۆڤییه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به دیلی نه‌گیرێن، هه‌ر بۆیه ملیۆنێك سه‌ربازی ئه‌ڵمانی وه‌ك كۆچێكی به كۆمه‌ڵ هه‌وڵیاندا دوای كۆتایی جه‌نگه‌كه، له رۆخی رۆژئاوای چیكسلۆفاكیای جارانه‌وه ده‌ربازبن، به‌ڵام رووسه‌كان رێگه‌یان لیگرتن و ده‌ستگیریان كردن.
له هه‌مان كاتدا 13 هه‌زار دیلی بریتانی له ئه‌ڵمانیا ئازادكران و نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رۆژی 8 / 5 / 1945 زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان به ده‌سته‌وه‌دابوو، به‌ڵام رووبه‌روو بوونه‌وه ماوه‌ی رۆژێكی دیكه‌ش درێژه‌ی كێشا، به‌و هۆیه‌وه سۆڤییه‌ت 600 سه‌ربازی دیكه‌ی له شاری "سیلیسیا"ـی پۆڵه‌ندی له ده‌ستدا، چونكه به‌شێك له‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه تا دواسات له‌گه‌ڵ سه‌ربازه رووسه‌كان جه‌نگان. بۆیه له مۆسكۆ رۆژی 9 / 5 / 1945 ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پیكرد و ئه‌مڕۆژه كراوه‌ته "رۆژی سه‌ركه‌وتن".
له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا، رووسه‌كان 3 ملیۆن ئه‌ڵمانییان به دیل گرتبوو، زۆربه‌یان له كاتی پێشڕه‌وییه‌كانی "سوپای سوور" بوو له ساڵه‌كانی كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌و دیلانه‌شیان بردبووه وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران و كاریان پێده‌كردن، دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه‌ش ناوچه وێرانبووه‌كانیان پێ نۆژه‌ن ده‌كردنه‌وه. له ساڵی 1950 دا زۆربه‌یانی ئازاد كرد.
به گوێره‌ی تۆما‌ره‌كانی رووسه‌كان، نزیكه‌ی 382 هه‌زار دیلی ئه‌ڵمانی له بارودۆخی خراپی گوزه‌راندا له ناو سه‌ربازگه‌كانی "كارپێكردنی به زۆر" كه سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی NKVD سۆڤییه‌تی بوون مردوون. به‌ڵام مێژوونووسه ئه‌ڵمانه‌كان ده‌ڵێن" نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دیلی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه كوژراون.
به گوێره‌ی كتێبه‌كه‌ی "جۆن دیتریچ" له مانگی ئایار / مایۆی ساڵی 1945وه‌ك "دیاریی هاوڕێیه‌تی" زیاتر له 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه راده‌ستی سۆڤییه‌ت كرابوون.
پێش رۆژی سه‌ركه‌وتن 3 ملیۆن نازی كوژران
نووسه‌ر و مێژوونووسی ئه‌ڵمانی " چایڵز ماكدونۆگ" دانه‌ری كتێبی " دوای رایخ"( Deutsches Reich له ساڵی 1871 تا 1945 ناوی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا بووه) ده‌ڵێت " گه‌لی ئه‌ڵمانی رووبه‌ڕووی سه‌ربڕین بووه‌ته‌وه، به ئاستێك زۆر له‌و كوشتارگانه‌ی نازییه‌كان ئه‌نجامیان دابوو زیاتره، نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئه‌ڵمانی بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات، دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه كوژراون".
ماكدونۆگ ده‌ڵێت " ملیۆنیك ئه‌ڵمانی له كاتی دیلێتیدا له‌لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه كوژران، هه‌روه‌ها دوو ملیۆن خه‌ڵكی سڤیل، كه زۆرینه‌یان به ته‌مه‌نه‌كان و ژن و منداڵان بوون، به‌هۆی سه‌رماو برسییه‌تی و نه‌خۆشی و خۆكوژی و كوشتنی به كۆمه‌ڵه‌وه له ناوچوون".
له كاتی كۆتاییهاتنی جه‌نگ و كۆنترۆڵكردنی به‌رلین له لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار ژنی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی سۆڤییه‌ته‌وه به ته‌نها له به‌رلین ده‌ستدرێژی سیكسیان كرابووه‌سه‌ر. له هه‌موو ئه‌ڵمانیاشدا ژماره‌كه گه‌یشتبووه 2 ملیۆن ژن، ئه‌و ژمارانه‌ش له تۆماره پزیشكییه‌كانی ده‌ربازبووی جه‌نگه‌كه‌دا خوێنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئیستا پشتراستكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی مشتومڕه".