رووسيا ره‌تيكرده‌وه سه‌ربازێكى له لايه‌ن داعشه‌وه كوژرا بێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه، كه باس له سه‌ربڕينى سه‌ربازێكى رووسى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه، كه باس له سه‌ربڕينى سه‌ربازێكى رووسى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، سه‌رجه‌م سه‌ربازانى رووس له سووريا سه‌لامه‌تن و له شه‌ڕى دژ به تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى دا رۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئيدانه‌ى ره‌فتارى به‌شێك له ميدياكانى كردووه، به‌وه‌ى زانيارى ناڕاست له سه‌رچاوه‌كانى تيرۆره‌وه بره‌و پێده‌ده‌ن.
داعش له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا رايگه‌ياند، ئه‌فسه‌رێكى رووسيايى به ناوى يه‌فگينى پيترينكۆيان ده‌ستگيركردووه و ئه‌مڕۆ گرته‌ى ڤيديۆيى سه‌ربڕينى ئه‌و كهسهيان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی "سایت"ـی ئه‌لیكترۆنی كه تایبه‌ته به چاودێریكردنی چالاكی گروپه توندڕه‌وه‌كان بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌ربڕینی پیاوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن "ئه‌و كه‌سه ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری رووسیایه و چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌ستگیریان كردووه".
ڤیدیۆكه به زمانی رووسییه و ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه، ئه‌مڕۆ له كاتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه رووسه‌كان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نازییه‌كاندا له ساڵی 1945 ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و نمایشی سه‌ربازییان ئه‌نجامده‌دا.
ئه‌و پیاوه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و داعش ده‌ڵێت ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری رووسییه، جلوبه‌رگێكی ره‌شی له‌به‌ردایه و له ناوچه‌یه‌كی بیاباندا راده‌كات و داوا له "به‌كرێگیراوانی رووسیا" ده‌كات خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه.
له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ش به رووسی ده‌ڵێن "ئه‌و "نه‌فامه" ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێنی پێدابوو جێینههێڵێت، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئێمه".
به‌ڵام تا ئێستا كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پیاوه و كاتی كوشتنی ئاشكرا نه‌كراوه.