ڤيديۆ.. ژنێك له‌ به‌رده‌م يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌دا كوژرا

له‌ به‌رده‌م يانه‌ى رابواردنى شه‌وانه‌ و چێشتخانه‌ى زوحله‌ له‌ لوبنان ژنێك به‌ چه‌ك كوژرا.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ به‌رده‌م يانه‌ى رابواردنى شه‌وانه‌ و چێشتخانه‌ى زوحله‌ له‌ لوبنان ژنێك به‌ چه‌ك كوژرا.

بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى كوژرانى ئه‌و ژنه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا و لاى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕانه‌ له‌ لوبنان مشتومڕێكى زۆرى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نيگه‌رانن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى رابردووى وڵاته‌كه‌يان و بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك.

ژنه‌كه‌ له‌دايكبووى 1992ـه‌و به‌ بريندارى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وى و له‌ رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ گيانى له‌ده‌ستداوه‌.