بههۆی لێكچوونی به مێسی خهریكه سهرتاپای ژیانی دهگۆڕێت
خەریکە بە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی رکابەری مێسی ـیه رەسەنەکە دەکات
K24 ـ تاران
رهزا پهرستش، مێسییهكهی ئێران، رۆژ بهر رۆژ له میدیا جیهانییهكان زیاتر گرنگی پێ دهدرێت و زیاتر به جیهان دهناسرێت، له چهند رۆژی رابردووش له تاران بههۆی كۆبوونهوهی خهڵكی به دهورییهوه لهلایهن پۆلیسهوه دهستگیر دهكرێت و ئوتومبێلهكهشی دهستی بهسهردا دهگیرێت.
ئەمە لیۆنێل مێسی نییە، بەڵکو لێکچووێکی ئەستێرەکەی بارسێلۆنایە و خەریکە تەنیا بە لێكچوونی لە لیۆ سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت.
رەزا پەرستیشی ٢٥ ساڵان لەم چەند رۆژەدا بووەتە بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەریکە بە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی رکابەری گۆڵەکانی مێسیە رەسەنەکە دەکات.
هەشت ساڵ لەمەوبەر باوک و ماڵباتەکەی درکیان بەوەکردبوو کوڕەکەیان لە مێسی دەچێت، پێنج مانگ لەمەوبەریش هانیان دابوو وێنە بە درێسی بارسێلۆنا و ئارجێنتینا بگرێت و بڵاویان بکاتەوە، بۆ ئەوەی لێچوونی لە لیۆ بسەڵمێنێت.

لە شەقامەکانی تاران هەر کەسێک چاوی بە رەزا بکەوێت، وادەزانێت مێسی چووەتە ئێران و پەلە دەکەن بۆ ئەوەی وێنەی لەگەڵ بگرن، تەنانەت لەم چەند رۆژەی دوایی بەهۆی کۆبوونەوەی کەسانێکی زۆر بە دەوری مێسییە ئێرانییەکەوە قەرەباڵخی لە شەقامێکی هەمەدان دروستببوو و گواسترابووەوە بنکەی پۆلیس و ئۆتۆمبێڵەکەی دەستی بەسەرداگیرابوو.

نوێترین لێدوانی رهزا پهرستێش
رهزا كه به مێسی ئێران ناسراوه له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان دهڵێت: سەرەتا کاتێک خەڵک من لە شەقامەکان دەبینن، وادەزانن مێسی هاتووەتە ئێران و بە شەقامەکانی تاراندا دەسووڕێتەوە، بەڵام کە لە من نزیکدەبنەوە و قسەم لەگەڵ دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت مێسییەکەی بارسێلۆنا نیم و شۆک دەبن و وێنەم لەگەڵ دەگرن.
مێسی ئێران دهشڵێت: ماوەیەک لەمەوبەریش کاتێک چاڤی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری هاتە ئێرە و چاوی بە من کەوت، شۆک بوو و پێی گوتم تۆ مێسی ئێرانی و وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ گرتم و درێسەکەی خۆی پێدام، من دەمەوێت سوود لەم لێکچوونەم لە مێسی وەربگرم و بۆ کاری خێرخوازی بەکاری بهێنم.
هاووڵاتییەکی ئێرانی شتێكی سهیر دهگێرێتهوه
هاوڵاتییهكی ئێرانی له بارهی مێسی ئێران چیرۆكێكی خۆی دهگێرێتهوه و دهڵێت: من رۆژانه بهردهوام یاری دهكهم، بەڵام هاوڕێکانم پێیان گوتم وەرە مێسی هاتووەتە ئێرە، وامزانی هاوڕێکانم گاڵتە دەکەن و لە پشتەوە کەسێکم بینی درێسی مێسی لەبەرکردبوو، بەڵام کاتێک رووی وەرگێڕا بەخۆمم گوت واو ئەمە مێسییە.
رەزا لە چاوەڕوانی دیداری مێسی دایە و دەیەوێت ئەو کەسە ببینێت کە بووەتە هۆی بەناوبانگ بوونی و گۆڕانی ژیانی.