خۆی بە هێڵی کارەبادا کێشا و بە موعجیزە له مردن رزگاری بوو
به ڤیدیۆ ببینه.. ئه‌م سه‌ربازه خۆی په‌ره‌شووته‌كه‌ی چی به‌سه‌ردێت
K24 - هه‌ولێر:
لە كاتی ئه‌نجامدانی مەشق و راهێنانی سەربازی تایبه‌ت بە پەڕەشووت لە کامپێکی سەربازی بەناوی "کودا ئۆیا" لە وڵاتی سریلانکا، سەربازێکی ژن خۆی بە هێڵەکانی تەزووی کارەبادا ده‌كێشێت و بە موعجیزە له مردن رزگاری دەبێت.
له‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌ربازه ژنه خۆی به هێله‌كانی كاره‌بادا كێشا، به‌هۆیه‌وه شۆرتی كاره‌با درووست ده‌بێت و به‌شێك له جه‌سته‌ی گڕ ده‌گرێت، دواتریش له به‌رزی نزیكه‌ی 20 پێ، ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ئازارێكی زۆری پێده‌گات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و سه‌ربازانی دیكه‌ی كامپه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت و ژیانی له مه‌ترسی رزگار ده‌كرێت.
گوته‌بێژی ئه‌و كامپهر سه‌ربازییه‌ی سریلانكا، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی مه‌شقی سه‌ربازی تایبه‌ت به پهرهشووتهوانهكان، تا ئێستا سێ سه‌رباز برینداربوونه.
وه‌ك ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، رووداوی ئه‌و سه‌ربازه ژنه له هه‌موویان زیاتر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، كه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیداری رووداوه‌كه، هێشتا له ژیاندا ماوه.