پوتن هۆشداری توند ده‌داته نه‌یارانی وڵاته‌كه‌ی
K24 - مۆسكۆ:
له گۆره‌پانی سووری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی ڤلادیمێر پوتین, سه‌رۆكی رووسیا و مێدڤێدیڤی سه‌رۆك وه‌زیران و ئیگه‌ر دۆدۆنی سه‌رۆك كۆماری مهڵداڤیا، به چه‌ندین چالاكی سه‌ربازی، یادی 72 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی سوپای سوور به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای نازیدا به‌ڕێوه‌چوو.
له وتارێكدا ڤلادیمێر پوتین، هۆشداری توندی دایه نه‌یارانی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند, سوپای وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی هێزێكی تۆكمه و به‌هێزه و ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی سه‌رجه‌م ههڕهشهكانبداوهتهوه.