دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ ده‌رچووانی به‌شی كشتوكاڵ له‌ ئارادایه‌

چاودێری خانووه‌ پلاستیكییه‌كان به‌ ده‌رچووانی به‌شی كشتوكاڵ ده‌درێت

K24 - ھەولێر

عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌، تا هه‌ر ده‌رچوویه‌كی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی كشتوكاڵ چه‌ند دۆنم زه‌وییه‌كی پێ بدرێت، بۆ ئەوەی به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، ئاستی زانستی خۆی تاقی بكاته‌وه‌.

 گوتیشی، هه‌وڵده‌دین سه‌رپه‌رشتی كردنی خانووه‌ پلاستیكیه‌كانیش بدەین به‌ ده‌رچووانی كۆلیژ و په‌یمانگا كشتوكاڵییه‌كان.