كچێك به زیندوویه‌تی له "گۆڕه‌كه‌ی" ده‌رهێنرا
سه‌رمایه‌دارێك بۆ فشار خستنه‌سه‌ر باوكی كچه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی هیندی، دوای دیارنه‌مانی له مردنێكی راسته‌قینه رزگار ده‌كرێت، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پاش دیارنه‌مانی، ده‌ركه‌وتبوو به زیندوویه‌تی خستوویانه‌ته ژێر خاكه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی بریتانی ئه‌و كچه گه‌نجه ناوی "خۆشبۆ خاتوون"ـه و ته‌مه‌نی 19 ساڵانه، كاتێك به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕایه‌وه، 3 پیاو رێگه‌یان پێگرتووه‌و دواجار خستوویانه‌ته چاڵێكه‌وه كه 3 مه‌تر قوڵبووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌ك كه‌س سه‌رقاڵی رزگاركردن و ده‌رهێنانی كچه‌كه‌ن له "گۆڕه‌كه‌ی" له گوندی جۆفیندپور له هه‌رێمی بیهاری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان.
كاتێك باوكی خۆشبۆ كه ناوی "محه‌مه‌د عه‌زیم ئه‌نساری" یه و ته‌مه‌نی 43 ساڵانه له‌گه‌ڵ دایكی كچه‌كه به ناوی "سهنگانا خاتوون" ته‌مه‌ن 40 ساڵان، به‌هۆی دواكه‌وتنی كچه‌كه‌یان تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ بوون، له‌وكاته‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانیان له دیارنه‌مانی كچه‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و له گونده‌كه‌شدا كه‌وتوونه‌ته گه‌ڕان به دوایدا.
دوای دوو كاتژمێر گه‌ڕان، دانیشتوانی گونده‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كچێكی گه‌نج ماوه‌ی دوو كاتژمێره خراوه‌ته ژێر خاكه‌وه، كاتێك ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆڵه‌كه كردووه، خۆشبۆ ده‌نگی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" تكایه رزگارم بكه‌ن...ئه‌وان هه‌وڵیاندا به زیندوویه‌تی بمنێژن".
ئێستا كچه‌كه رزگاری بووه، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتداران به دوای تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن كه یه‌كێكیان ناوی "ئه‌میت شاهه" و ده‌وڵه‌مه‌ندێكی گونده‌كه‌یه و دوو كه‌سی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا بووه.
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی" ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تا هه‌ڕه‌شه له باوكی خۆشبۆ بكات، چونكه پێشتر داوای به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كانی لێكردبوو، به‌ڵام باوكی كچه‌كه رازی نه‌بووه و به گوێره‌ی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیش "كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی و موڵكه".