ئه‌م پزیشكه ته‌مه‌نی 90 ساڵه و تا ئێستا نه‌شته‌رگه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كات
به وێنه و ڤیدیۆ.. 10 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
ئالا ليڤۆشكینا، دواى 67 ساڵ خزمه‌ت له بواری پزیشكی، كه تێیدا زیاتر له 10 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه، تا ئێستاش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، وه‌كو پزیشكی جه‌راح و نه‌شته‌رگه‌ری به‌رده‌وامه و ته‌مه‌نیشی 89 ساڵی ره‌تكردووه.
لیڤۆشكینا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستی به كاری پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری كرد، له‌گه‌ڵ تیمه فڕۆكه‌وانییه فریاگوزارییه‌كان، ده‌چوونه شوێنه دووره ده‌سته‌كانی رووسیا و ته‌واوی ئه‌و وڵاته گه‌ڕاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێنده گه‌شتی كردووه به فڕۆكه‌ی جیاجیا، فێری لێخوڕینی فڕۆكه بووه.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری كه ئه‌نجاممدا، به هاوكاری پزیشكی به‌ناو بانگ، بۆریس پیترڤسكی بوو كه به گه‌وره‌ی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو داده‌نرێت و ماوه‌یه‌كیش بووه‌ته وه‌زیری ته‌ندرووستی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێستا هه‌مووان پێم ده‌ڵێن داپیره جه‌راح، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش به‌رده‌وامم له كاره‌كه‌م، هه‌موو نه‌خۆشه‌كان زۆر له‌من نزیك ده‌بن و به‌رده‌وام نوێژ بۆ چاكبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌م".
سه‌رچاوه: RT