گیاندارێكی زه‌به‌لاح لێكۆڵه‌ران سه‌رسام ده‌كات

درێژییه‌كه‌ی 22 مه‌تره‌و تا ئێستا روون نییه‌ نه‌هه‌نگێكی گه‌وره‌یه‌ یان ئه‌خته‌بووتێكی زه‌به‌لاح

K24 - هه‌ولێر:

ئایا ئه‌مه‌ جۆره‌ "ئه‌خته‌بووتێكی زه‌به‌لاحه‌" یان نه‌هه‌نگێكی زۆر گه‌وره‌یه‌؟" لێكۆڵه‌رانیش له‌ به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا بێ وه‌ڵام ماوه‌نه‌ته‌وه‌ و سه‌رقاڵی پشكنینی جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌ی 22 مه‌تریین كه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی "هواموال" له‌ ئیدۆنیسیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و جه‌سته‌ زه‌به‌لاحه‌ نه‌ناسراوه‌، كه‌سانیكی زۆری بۆ زانینی بنه‌چه‌كه‌ی راكێشاوه‌وه‌، ئه‌و جه‌سته‌ زه‌به‌لاحه‌ زیاتر له‌ نه‌هه‌نگێكی گه‌وره‌ یان گیانله‌به‌ره‌ گه‌وره‌ ئاوییه‌كان ده‌چێت، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س بزانێت به‌ ته‌واوی ئه‌وه‌ چ گیاندارێكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌و كه‌ناراوه‌وه‌.

"پاتاسیوا كۆمپانگ ئه‌مالاتۆ" توانیوویه‌تی له‌و جه‌سته‌ زه‌به‌لاح و نامۆیه‌ نزیك ببێته‌وه‌ و وێنه‌ی بگرێت، وێنه‌ و ڤیدیۆكانیشی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت" پێده‌چێت ئه‌و جه‌سته‌ نامۆیه‌، پاشماوه‌ی نه‌هه‌نگێكی گه‌وره‌ بێت".

كه‌سانێكی دیكه‌ش وێنه‌كانی ئه‌و گیانداره‌ نامۆیه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی ئینه‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پێیانوایه‌ " جۆره‌ ئه‌خته‌بووتێكی زه‌به‌لاحه‌" و به‌هۆی تێكچوون و شیبوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی ده‌ستنیشانكردنی بنه‌چه‌كه‌ی زه‌حمه‌ت بووه‌".

"ناسروڵ لاتولانێت" له‌ ئۆفیسی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ ده‌ریایی و كه‌ناراوییه‌كان ده‌ڵێت" نموونه‌ له‌ گۆشتی ئه‌و گیانداره‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌رده‌گرێن و بۆ پشكنین ده‌یبه‌ینه‌ تاقیگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جۆره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت".

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ پێی وایه‌، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ نامۆ زه‌به‌لاحه‌، جه‌سته‌ی نه‌هه‌نگه‌، ده‌ڵێت" زۆر گه‌وره‌یه‌، ناكرێت جۆره‌ ئه‌خه‌بووتێك بێت، كه‌ درێژی له‌ 5 مه‌تر زیاتر نییه‌، به‌ڵام ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ 22 مه‌تر درێژه‌".

گیاندارێكی زه‌به‌لاح لێكۆڵه‌ران سه‌رسام ده‌كات
گیاندارێكی زه‌به‌لاح لێكۆڵه‌ران سه‌رسام ده‌كات
گیاندارێكی زه‌به‌لاح لێكۆڵه‌ران سه‌رسام ده‌كات
گیاندارێكی زه‌به‌لاح لێكۆڵه‌ران سه‌رسام ده‌كات