له داهاتوودا به‌مشێوه‌یه خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گه‌نه ناو ماڵه‌كه‌ت
به خێراییه‌كی زۆر و له رێگه‌ی تۆڕێكی ژێر زه‌وییه‌وه له كۆمپانیاكانه‌وه پێدوایستییه‌كانت پێده‌گات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژ له دوای رۆژ، ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووتر داده‌هێنرێت و كۆمپانیاكان بۆ قازانجی خێراتر، بیر له پرۆژه‌و داهێنانی ن،ێ ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك "سیسته‌می گه‌یاندنی داهاتوو" كه پرۆژه‌یه‌كه‌و ئه‌ركی گه‌یاندنی خواردن و خواردنه‌وه‌و میوه‌و خۆراك و كه‌لوپه‌لی دیكه‌یه بۆ ناو ماڵه‌كان و پشت به تۆڕێكی تایبه‌تی زیره‌ك له ژێر زه‌وی ده‌به‌ستێت، له توانایدایه به خێرایی له رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه‌وه راسته‌وخۆ پێداویستییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته چێشتخانه(مه‌تبه‌خ)ـی ماڵه‌كان.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا چۆنییه‌تی كاركردنی ئه‌و پرۆژه‌یه روونكراوه‌ته‌وه كه كه‌ناڵی RT له سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه.