له ئه‌ڵمانيا ده‌يان په‌نابه‌ر ئاينى خۆيان ده‌گۆڕن و ده‌بنه مه‌سيحى
زۆرينه‌يان له ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كان له ئه‌ڵمانيا ئاينى خۆيان بۆ مه‌سيحى ده‌گۆڕن.
كه‌ناڵه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌ره‌ى له 2014 بوونه‌ته مه‌سيحى په‌نابه‌رى نوێ بوونه و زۆرينه‌يان له ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
كڵێسه‌ى ئه‌ڵمانى پرۆتستانى ئاشكرايكردووه، ژماره‌ى شوێنكه‌وتووانى له 17 هه‌زاره‌وه له ساڵى 2014 زياديكردووه بۆ 178 هه‌زار له ساڵى 2015.
كه‌ناڵه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه، زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ئاينى خۆيان ده‌گۆڕن، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه مافى مانه‌وه‌يان پێ نه‌دراوه و تا ئێستا له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه.
دوێتچه‌ڤێله ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، زۆرێك له‌و په‌نابه‌ره ره‌تكراوانه له كڵێسه‌كاندا ده‌ژين.
قه‌شه گوتفرێد مارتنز، له كڵێسه‌ى ثالوثى ئيجيلى به‌رلين، ماوه‌ى سێ مانگ خه‌ريكى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى بووه له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت ببنه مه‌سيحى.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان، به‌شێك له په‌نابه‌ره‌كان نايانه‌وێت ئه‌ڵمانيا به‌جێبهێڵن و به هه‌ر نرخێك بووه ده‌يانه‌وێت بمێننه‌وه و له‌و رێگه‌يه‌شدا ئاماده‌ن ئاينى خۆيان بگۆڕن.
په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه باسى له‌وه كردووه، كه 300 كه‌سى بينيوه بوونه‌ته مه‌سيحى و زۆرينه‌يان خه‌ڵكى ئێران بوونه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، ئاين گۆڕين نابێته هه‌لێك بۆ وه‌رگرتنى مافى مانه‌وه له ئه‌ڵمانيا, به‌ڵام به پێى لێدوانى چالاكان, قه‌شه مارتنز به په‌نابه‌ره‌كانى وتووه: ته‌نيا مه‌رجى وه‌رگرتن و مانه‌وه‌تان له ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌يه ببنه مه‌سيحى.