ئۆپەراسیۆنێكی فراوان لە رۆژئاوای مووسڵ دەستیپێكرد

ھێزەكانی عێراق بە ئاراستەی چوار گەڕەكی رۆژئاوای مووسڵ لە پێشڕەویدان

K24 - ھەولێر

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی 4 گەڕەكی مووسڵ دەستپێكرد.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند، ھێزەكانمان لە رۆژئاوای مووسڵ بەردەوام پێشڕەوی دەكەن و بە ئاراستەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی 4 گەڕەکی رۆژئاوای مووسڵ لە پێشڕەویدان.

 گوتیشی، ھێزی دژە تیرۆر چووە نێو گەڕەكەكانی عرێبی و ریفاعی، ھەروەھا ھێزەكانی لیوای 34 چوونە نێو گەڕەكانی ئیقتسادیین و تەمموز لە مووسڵ.

دوێنێ شەممە هێزەکانی عێراق گەڕەکی هەرەماتیان لە رۆژئاوای مووسڵ کۆنتڕۆڵکردەوە.

Fly Erbil Advertisment