ڤلادیمێر پوتن به‌هره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا ده‌كات
له ڤێلایه‌كی حكومه‌تی چین پیانۆ ده‌ژه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 13/5/2017 ڤلادیمێر پوتن، له شاری به‌یجینگ "په‌كین"ـی پایته‌ختی چین، توانا‌و به‌هره‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی تاقیكرده‌وه كه زۆر چێژی لێ ده‌بینێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌والی "سپوتنیك"ـی رووسی، سه‌رۆكی رووسیا پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، له یه‌كێك له ڤێلاكانی سه‌ر به حكومه‌تی چین، به‌رامبه‌ر ئامێرێكی پیانۆ دانیشتووه و ده‌ستیكردووه به پیانۆ ژه‌نیین و چه‌ند پارچه موزیكێكی "مۆسكۆ ویندۆز" و "شارێكی ئازاد له‌سه‌ر رووباری نیڤا"ـی به ده‌ست و په‌نجه‌كانی ژه‌نی.
سه‌رۆكی رووسیا خاوه‌نی به‌هره‌و توانای زۆره و به بكوژی پڵینگ ناوده‌برێت و لای رووسه‌كان و به‌شێكی خه‌ڵكی دیكه‌ی جیهانیش ئه‌و كه‌سه خه‌یاڵییه‌یه كه سه‌رله‌نوێ رووسیای وه‌ك زلهێزێك بونیات نایه‌وه. زانراویشه پوتن، ئاره‌زووی له یاری تایكواندۆیه، له كاتی سه‌ردانی كۆریای باشوور له ساڵی 2013 له لایه‌ن یه‌كێتی جیهانیی بۆ تایكواندۆ، پشتێنی ره‌شی له پله‌ی حه‌وته‌م پێ به‌خشراوه.
پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش سه‌رۆكی رووسیا، له یاری "ئه‌ستێره‌كانی خولی شه‌وانه" بۆ هۆكی سه‌رشه‌خته، له شاری سوچی ده‌ركه‌وت و 6 گۆڵی تۆمار كرد.
ئه‌و یارییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی "ئه‌فسانه‌كانی هۆكی" كۆتاییهات كه ڤلادیمێر پوتن یاری بۆ ده‌كرد و به ئه‌نجامی (17 - 6) بردبوویانه‌وه.