به وێنه و ڤیدیۆ.. ماكرۆن به‌م شێوه‌یه كلیلی كۆشكی ئیلیزێی وه‌رگرت
وێنه مێژووییه‌كان ببینه.. به ئۆتۆمبێلێكی ساده گه‌یشته ئیلیزێ
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، دوای سه‌ركه‌وتنی له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، كه له 7ی ئایار به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ كلیلی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، كه به كۆشكی ئیلیزێ ناسراوه، وه‌رگرت.
ماكرۆن له یه‌كه‌م وتاری خۆیدا وه‌كو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كاتی ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كان هاتوون و سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی له ده‌ره‌وه ئه‌م كات و سه‌رده‌مه ئه‌نجام ده‌دران، كۆتاییان هات.
.jpg)
له وتاره‌كه‌یدا دووپاتیكرهوه، ئه‌وروپا و جیهان، ئێستا جیاواز له هه‌موو كاته‌كانی دیكه، پێویستییان به فه‌ره‌نسایه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر هه‌یه.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له ژێر ئیداره‌ی ئه‌و، بازاڕی كار، نه‌رمییه‌كی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت و دۆخێكی گونجاو تریش بۆ كار دێنێته ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داهێنان، ده‌بێته خاڵی سه‌رنجی چالاكییه‌كانی، وه‌كو سه‌رۆكی وڵات.
.jpg)
هه‌ر ئه‌مڕۆ فرانسوا ئۆلاند، كۆشكی ئیلیزێی جێهێشت و به گوێره‌ی پرۆتۆكۆله په‌یڕه‌وكراوه‌كان، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای راده‌ستی ماكرۆن كرد.
لای خۆیه‌وه لۆران فابیۆس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ماكرۆن ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ماكرۆن 20 ملیۆن و 743 هه‌زار و 128 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته 66.10%.
.jpg)
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ماكرۆن رایگه‌یاند، ئه‌لێكس كۆله‌ر، به سكرتێری گشتی كۆشكی ئیلیزێ ده‌ستنیشانكراوه و فیلیپ ئاتیانیش ده‌بێته راوێژكاری دیپلۆماسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
.jpg)
به گوێره‌ی پرۆتۆكۆلیش، سبه‌ی ماكرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فه‌ره‌نسا دهیاریدهكات بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنێت.
رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كلتوورێكی شاهانه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پێنجه‌م سیسته‌می كۆماری له فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌وكراوه.
.jpg)
له ساڵی 1959 و دوای یه‌ك ساڵ له دامه‌زراندنی كۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسا، پرۆتۆكۆله‌كان به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كران و ده‌بوایه به‌رپرسه فه‌رمییه‌كان جلوبه‌رگی تایبه‌ت له‌به‌ربكه‌ن و له‌كاتی دهسبهكاروبونی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش، 21 فیشه‌ك له باڵه‌خانه‌ی "ئهنفالید"ی پاریس ده‌ته‌قێندرا، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات زۆرێك له‌و پرۆتۆكۆله گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
.jpg)
له كاتی گه‌یشتنی ماكرۆن بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، به سه‌دان وێنه‌گر و كامێرامان و رۆژنامه‌وان له كۆشكی ئیلیزێ و گۆڕه‌پانی ناوه‌ڕاستی كۆشكه‌كه ئاماده‌بوون و به چوار ده‌وری كۆشكه‌كه و ته‌نانه‌ت سهربانهكانیش بڵاوببوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مجار داده‌نرێت رۆژنامه‌وانان به‌م شێوه چڕوپڕه له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له دوای دامه‌زراندنی كۆماری پێنجه‌م ئاماده‌بووبن، هاوكات ماكرۆن یه‌كه‌م سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه كه رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ر به هیچ یه‌كێك له ره‌وته‌كانی راست و چه‌پ نییه و هێڵی ناوه‌ڕاستی گرتووه.
.jpg)
رێوڕه‌سمه‌كه كاتژمێر 11ی به‌ر له نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و 1500 پۆلیس بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی شوێنه‌كه له ئه‌ركدا بوون.
فرانسوا ئۆلاند، كه له‌مڕۆوه ده‌بێته سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له كاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ ماكرۆن، ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌كان به شێوه‌یه‌كی ساده و روون و ئاسایی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئۆلاند، كه له ماوه‌كانی پێشوو رایگه‌یاند، ئاماده‌نییه بۆ جاری دووه‌م خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید بكات، به‌هۆی ئه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆری له پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ستدا بوو، گوتیشی: "ده‌سه‌ڵات راده‌ستی كه‌سێك ناكه‌م ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بووبێت، هه‌ر بۆیه كاره‌كه ئاسانتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
.jpg)
له چوارچێوه‌ی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ماكرۆن، كۆده‌كانی چه‌كی ناووكی فه‌ره‌نساشی پێده‌درێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌وه دۆمینیك رۆسۆ، شاره‌زای ده‌ستووری رایگه‌یاند، هۆلاند و ماكرۆن، به دڵنیاییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان خۆیان باس له كێشه گه‌وره‌كانی جیهان ده‌كه‌ن و پابه‌ندبوونی فه‌ره‌نساش به‌رامبه‌ر به وڵاتی مالی دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
.jpg)
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ماكرۆن و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، فرانسوا هۆلاند، كۆشكی ئیلیزێی جێهێشت، ماكرۆنیش یه‌كه‌م وتاری خۆی وه‌ك سه‌رۆك پێشكه‌شكردن و دواتریش مارشی نیشتمانی ده‌ستیپێكرد.
دوای ئه‌و رێوڕهسمانهش، ماكرۆن سه‌ردانی كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌كات له پاریس و تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی ون داده‌نێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)