له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا رۆژنامه‌نووسێك و گوته‌بێژی سه‌ندیكای مامۆستایان ده‌بێته شه‌ڕیان
رۆژنامه‌نووسان به به‌رتیل خۆر ناوبراون
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی "7star" گفتوگۆی نێوان دوو میوانی به‌رنامه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك توند ده‌بێت و گرژی تێده‌كه‌وێت، راسته‌وخۆ ده‌بێته شه‌ڕیان.
به‌رنامه‌كه رۆژی 14/5/2017 له نێوان خالید خواجه رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی" الرأي" و د. ئه‌حمه‌د حه‌جایا گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سه‌ندیكای مامۆستایان ئوردنی به ڕێوه‌چووه‌و شه‌ڕ و هه‌رای نێوانیان له‌سه‌ر پێگه‌ی یوتیۆب بڵاوكراوه‌ته‌وه.
حه‌جایا رۆژنامه‌نووسانی به به‌رتیل خۆر ناوبردووه، ئه‌وه‌ش وای له خواجه كرد هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له سه‌ندیكا بكات، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ندیكا هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ناوبراو نه‌بێت.
وه‌ك خواجه ده‌ڵێت، كاتێك له حه‌جایای پرسیووه مووچه‌كه‌ت چه‌نده، زۆر توڕه بووه و په‌رداخێك ئاوی بۆ هه‌ڵداوه و دواتریش شه‌ره ده‌ست له نێوانیاندا روویداو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كه‌وتووه‌ته ناوبژیكردنیان.