رووسیا چه‌ك به یه‌په‌گه نادات
پوتن: ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌یان بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك هه‌یه و ئێمه نامانه‌وێت هاوبه‌شه توركه‌كانمان نیگه‌ران بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند" رووسیا مافی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاته كوردییه‌كانی سووریا هه‌بێت، به‌ڵام چه‌كیان بۆ نانێرین".
پوتن له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین، بۆ رۆژنامه‌نووسانی روونكرده‌وه " كورد له سووریا خاوه‌نی كاریگه‌ریین و یه‌كینه‌كانی كورد به‌شداری جه‌نگی داعشن و هێزێكی خاوه‌ن توانان بۆ شه‌ڕه‌كه، بۆیه وای ده‌بینین مافی خۆمانه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیان بپارێزین، ئه‌وه‌ش به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان، یان رووداوێك كه ببێته هۆی درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان".
پوتن ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كردووه" رووسیا به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌وه، كورد پڕچه‌ك ناكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان پێویستیان به چه‌كی ئێمه نییه و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك".
پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان قسه‌مان له‌وباره‌یه‌وه كردووه‌و ئه‌و "زۆر نیگه‌رانه"" بۆیه ئێمه " هه‌ڵوێستمان ئاشكرایه و نامانه‌وێت كارێك بكه‌ین هاوبه‌شه توركه‌كانمان نیگه‌ران بكه‌ین، له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵیان و هیوادارم له هه‌ڵوێسته‌كانمان بگه‌ن".