ماكرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی فه‌ره‌نسای دیاریكرد
بۆ یه‌كه‌مجاره كه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌مان پارتی سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئیدوارد فلیپی شاره‌داری پێشووی شاری لۆهاڤری راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنێت.
بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان بكرێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌رۆك كۆمار بێت، به‌و پێیه‌ی فیلیپ ئێدوارد له پارتی "بۆ پێشه‌وه" نییه، كه ماكرۆن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له پارتی كۆمارییه.
فیلیپ، ته‌مه‌نی 46 ساڵه و شاره‌داری شاری لۆهاڤری گه‌شتیارییه و كه‌سێكی نزیكی ئالان ژوپیێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه و له پارتی كۆماری فه‌ره‌نسایه كه پارتێكی میانڕه‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی ئیدوارد فیلیپ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویستی سه‌رۆك ماكرۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌واوی نوێنه‌ره راستڕه‌وه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌نگدان به پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی، ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت، به تایبه‌تیش كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت.
ماكرۆن، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا راده‌ستكرا و وه‌ك بچووكترین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كاربوو، له وتارێكیدا رایگه‌یاند، ئه‌ركی یه‌كه‌می گێڕانه‌وه‌ی متمانه ده‌بێت بۆ فه‌ره‌نسا و فه‌ره‌نسییه‌كان.
وا بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، حكوومه‌تێكی نوێی له فه‌ره‌نسا پێكبهێنرێت.