تره‌مپ زانیارییه‌كی "زۆر نهێنی" بۆ رووسیا ئاشكرا ده‌كات
په‌یوه‌سته به پیلانێكی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ناو فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی
K24 - هه‌ولێر:
دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زانیاری زۆر نهێنی و تایبه‌تی له‌باره‌ی پیلانێكی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له رێگه‌ی ئامێری كۆمپیوته‌ر (لاپ‌تۆپ) له ناو فڕۆكه‌دا بۆ ،سێرگیی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرا كردووه".
ئه‌و دوو به‌رپرسه كه ئاگاداری ئه‌و پرسه بوون، ده‌ڵێن" ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تره‌مپ له كاتی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و باڵیۆزی رووسیا له واشنتۆن باسی كردووه، له رێگه‌ی وڵاتێكی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێی گه‌یشتووه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌وباره‌وه نووسیوویه‌تی" ئه‌و زانیارییانه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیره رووسییه‌كه خستوویه‌تییه روو، په‌یوه‌ست بووه به رێكخراوی داعش و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن به سه‌رۆكی ئه‌مریكای داوه‌و مۆڵه‌تی نه‌داوه ئه‌و زانیارییه بداته مۆسكۆ".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گواستووه‌ته‌وه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و رایگه‌یاندووه" سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری زۆر له‌وه زیاتری بۆ باڵیۆزی رووسیا باسكردووه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن باسكراوه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی" ئه‌و زانیارییانه‌ش زۆر نهێنین و ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان، به زانیاری زۆر نهێنی پۆلێنیان كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌تا تره‌مپ باسی ورده‌كاریی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری داعشی كردووه‌و زانیارییه‌كانیش په‌یوه‌ست بوون به به‌كارهێنانی ئامێری كۆمپیوته‌ر (لاپ‌تۆپ) بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ناو فڕۆكه‌كاندا".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوویه‌تی" به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه داوایان لێكراوه، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه تیرۆریستییه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه".

دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ زانیارییه‌كانی ئاشكراكردووه، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گوتوویه‌تی" سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاتێك ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌م ده‌رچووه، به مه‌به‌ست نه‌یگوتووه‌و هه‌ر بۆیه یه‌كسه‌ر به‌رپرسانی كۆشكی سپی، په‌یوه‌ندییان به ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی و ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاوه كردووه و له‌وه‌ی روویداوه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی، به‌رپرسێكی ئاگادار له‌و گفتوگۆیانه ده‌ڵێت" له كاتی قسه‌كردندا تره‌مپ وه‌ك شانازییه‌ك باسی له‌و زانیارییانه كردووه و باسی ئاگاداربوونی خۆی له‌و هه‌ڕه‌شانه كردووه كه ئه‌نجامدانی زۆر نزیكه".
به‌ڵام كۆشكی سپی له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی واشنتۆن پۆست‌دا رایگه‌یاندووه" زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیین".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ ئێچ ئاڕ مه‌كماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان سه‌رۆك و به‌رپرسانی رووسی باسكراوه راست نیین، ئه‌وان چه‌ند پرس و هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌رێكیان تاوتوێ كردووه، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان په‌یوه‌ست بووه به فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه".