ئه‌ردۆغان داوا له تره‌مپ ده‌كات به بڕیاری پرچه‌ككردنی "یه‌په‌گه"دا بچێته‌وه
ئه‌مڕۆ تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كۆشكی سپی له واشنتۆن، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئەردۆغان پێشنیازی چاوخشاندنەوە بە بڕیاری پڕچەککردنی یەپەگە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققە بێ بەشداری یەپەگە، ده‌خاته به‌رده‌ستی تره‌مپ.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان لە روونکردنەوەیەکیدا لەبارەی سەردانی بۆ ئەمریکا رایگەیاند "سەردانەکەم وەک دەستپێکێکی نوێ ده‌بێت لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکادا".
هه‌روه‌ها ئەردۆغان ئه‌وه‌شی گوتبوو: " دەمانەوێت لەسەر بنەمای دانانی خاڵی کۆتا لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ ترەمپ لە ئاستی باڵا کۆببینەوە، پێشتر ئەمریکا چەند کارێکی ئەنجامداوە، لەوانە پڕچەککردنی یەپەگە. ئەوەش تەنھا پێدانی چەکی سووک و قورس ناگرێتەوە. گشت بەڵگەنامەکانمان لەبەردەستە و ئێمه‌ش قبووڵی ئەمە ناكه‌ین. چونكه ئەم پێشھاتانە زیان بە ھاوپەیمانێتی ستراتیژی نێوان توركیا و ئەمریکا دەگەیەنێت.
سەرکۆماری تورکیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو، لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی بە بەکارھێنانی "رێکخراوێکی تیرۆریستی" دیکە سیاسەتێکی راست و درووست نییە".