فەتحوڵڵا گولەن داوایەك لە ترەمپ دەكات
رهتیدەكاتەوە په‌یوه‌ندیان به هه‌وڵەكانی كودەتاكەوە ھەبێت
K24 - ھەولێر
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا فشار بخاته سه‌ری تاوه‌كو توركیا بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێگای دیموكراسی.
له گوتارێكدا له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، گوله‌ن كه له‌لایه‌ن توركیاوه داواكراوه به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی رابردوو لە توركیا، رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌وڵی كوده‌تاكه ژیانی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سیان خستووەته مه‌ترسییه‌وه و به‌هه‌زاران كه‌سیشیان ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها گوله‌ن له‌و گوتاره‌یدا نووسیوویه‌تی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی كوده‌تاكه‌ی كردووه و رهتیشیكردووەتهوه په‌یوه‌ندیان به‌و ههوڵانە هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان چه‌ندین تۆمه‌تی نادروستی ئاراسته‌ی ئه‌و و گرووپه‌كه‌ی كردووه.
گوله‌ن دەشڵێت، به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان ره‌نگه كوردانی ئه‌و وڵاته روو له توندوتیژی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ ئاسایشی توركیا مه‌ترسیداره به‌ڵكو بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش مه‌ترسیداره.